بۆمبێک لە کەرکوک تەقییەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند:" بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پارێزگای کەرکوک سێ ئەندامی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە".

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقیی وتووە""لە پارێزگای کەرکوک و بەدیاریکراوی لە قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری هەمەر تەقیوەتەوە کە تایبەت بووە بە فەوجی هەشتی سوپای عێراق". باسی لەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئەندامی سوپای عێراق بوونەتە قوربانی و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان ناویان، رەشاد جەبار، حەیدەر جەبار، عەلی موحسین و سەعید حەداوییە و سەربازەی فیرقەی هەشتی هێزەکانی عێراق بوون.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە 10 سەربازی سوپای عێراق و ئەفسەرێک کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار