بایدن هێزی سەربازی رەوانەی ئۆكرانیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەوەی ئاشكراكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا هێزی سەربازی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا.

جۆبایدن لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەكانی سەر سنووری رووسیا-ئۆكراینا رایگەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا سەربازانی ئەمریكی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا".

پێشتر جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئەوەی راگەیاندبوو كە دژ بە هەر رەوشێكی چاوەڕواننەكراو لە قەیرانی ئۆكراینا و پشتیوانی كردنی هێزی ناتۆ، هەشت هەزار و 500 سەربازیان خستووەتە باری ئامادەباشییەوە.

زیاتر لەمانگێكە سوپای رووسیا هەزاران تانك و مووشەكی دووری مەودا و سەربازی لەسەر سنوری رووسیا ئۆكرانیا جێگیر كردووەو چەندین جار پوتن سەرۆكی رووسیا هەرەشەی داگیركردنی ئۆكرانیای كردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار