پوتن حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى بۆ ئه‌م کاره راده‌سپێرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پوتن حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى بۆ ئاماده‌کردنى لیستى وڵاتانى "هه‌نگاوى نادۆستانه دژ به روسیا" ئاماده بکه‌ن تا سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه دیارى بکرێن که دژ به روسیا بڕیاریانداوه و گه‌مارۆى ئابوریان خستوه‌ته‌سه‌ریان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئازارى 2022، ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆکى ڕوسیا بڕیارێکى بۆ حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى ده‌رکردووه که ده‌بێت له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا لیستى ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاماده بکه‌ن که دژى هاوڵاتیانى ڕوسیا و قه‌واره ڕوسیه‌کان کار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێى بڕیاره‌که، کۆمپانیا ڕوسییه‌کان مافیان ده‌بێت قه‌رزه‌کانیان بده‌ن به خاوه‌ن قه‌رزه‌کانى ئه‌و وڵاتانه‌ى که له‌م لیسته‌دا ناویان هاتوه به‌جۆرێکیش سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کان به رۆبڵى روسى ده‌درێنه‌وه.
بڕیاره‌که‌ى پوتین دواى ئه‌وه دێت که ژماره‌یه‌ک له وڵاتانى ڕۆژئاوا گه‌مارۆى ئابوریان به‌سه‌ر ڕوسیادا سه‌پاندوه، به‌هۆى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا، سزاکان چه‌ندین که‌رتى ئابورى ڕوسیا و که‌سایه‌تییه‌کانى سه‌رکردایه‌تى ڕوسیا و بازرگانه گه‌وره‌کانیان کردوه‌ته ئامانج.