رووسیا هێرشه‌کانى له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئۆکرانیا راده‌گرێت
"هێرش و بۆردومان بۆسه‌ر شاره‌کانى، کێڤ، خارکێڤ، ماریبۆل و سومى وه‌ستێندرا"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوکارى مرۆیى بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک هێرشه‌کانى له چه‌ند شوێنێک بۆ سه‌ر ئۆکرانیا راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئازارى 2022، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، له کاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆوه هێرشه‌کانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له ئۆکرانیا وه‌ستاندوه به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوکارى مرۆیى بۆ ئه‌وناوچانه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که هێرش و بۆردومان بۆسه‌ر شاره‌کانى، کێڤ، خارکێڤ، ماریبۆل و سومى وه‌ستێندراوه و ڕێگه به‌و کاروانى هاوکارى مرۆیى ده‌درێت بچنه شاره‌کان.
هێرشى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆکرانیا له 13 یه‌مین رۆژیدایه و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ داگیرکردنى پایته‌ختى ئۆکرانیا، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆى به‌رگرى ئۆکرانییه‌کانه‌وه نه‌یتوانیوه پێشره‌وى بکات.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار