نرخى نه‌وتى خاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ 

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌رده‌وامى پێکدادان و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر به‌ ئۆکرانیا نرخى نه‌وتى خاوى له‌ بازاره‌کاندا به‌به‌رزى هێشتووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ زیاتر له‌ 112 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 13ى ئازارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته‌ 112 دۆلار و 42 سه‌نت .

هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به‌ 109 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌پێى پێشبینییه‌کانى شاره‌زایانى بوارى نه‌وت، له‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌کات و بۆ 96 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێکدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

رۆژى 23ى شوباتى 2022، سه‌رۆکى روسیا جه‌نگى دژى ئۆکرانیا ده‌ست پێکردوو له‌ماوه‌ى بیست رۆژى رابردوودا تا ئێستا جه‌نگه‌که‌ رانه‌گیراوه‌و ئه‌مریکاش سزاى توندى ئابوورى خستووه‌ته‌ سه‌ر مۆسکۆ.


.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار