سکرتێرى یوئێن: نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ بۆ ئاشتى 

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز، رایگه‌یاند، له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه‌، با هه‌موان گیانى نه‌ورۆز بکه‌نه‌ ڕێنمونى بۆ به‌یه‌که‌وه‌وه‌ستان ده‌شڵێت: نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ بۆ ئاشتى".

ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز رایگه‌یاند، "نه‌ورۆز بریتییه‌ له‌ خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى سه‌ره‌تایه‌کى نوێ، سه‌ره‌تاى ساڵێکى نوێ، گه‌یشتنى نه‌ورۆز، نوێبونه‌وه‌ى سروشت، هه‌روه‌ها، نه‌ورۆز بریتییه‌ له‌ خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى فره‌ییمان". 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌ "نه‌ورۆز 300 ملیۆن که‌س له‌ نه‌وه‌ى جیاواز و له‌ودیوى سنوره‌کان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، کاتى ئه‌وه‌ هاتوه‌ له‌ یه‌کترى تێبگه‌ین و ئاشناى کلتوره‌ جیاوازه‌کانى جیهان بین". 

سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت، "نه‌ورۆزیش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه‌ له‌ هاوبه‌شن له‌ نێوانماندا، نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌ بۆ ئاشتى و مافى مرۆڤ و شکۆمه‌ندى و نه‌ورۆز گرنگیى به‌ ئاشته‌وایى و هاوسێتى باش ده‌دات". 

 هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه‌، "با هه‌موومان گیانى نه‌ورۆز بکه‌ینه‌ ڕێنمونى خۆمان بۆ به‌یه‌که‌وه‌وه‌ستان و په‌یمانى خۆمان بۆ ژیان به‌ ته‌بایى نوێبکه‌ینه‌وه‌".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار