به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ‌و ترس لهههڵئاوسان داكشان
ئه‌كره‌م ئه‌مین
3 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌كره‌م ئه‌مین
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی له‌زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پێشبینی رودانی هه‌ڵئاوسان داكشانی ئابوری لێده‌كرێت.
هه‌ڵئاوسان داكشان دیارده‌یه‌كی ئابوری ده‌گمه‌نه، كه‌مجار رێده‌كه‌وێت هه‌ردووكیان له‌یه‌ككاتدا رووبده‌ن. هه‌ڵئاوسان كاتێك رووده‌دات كه نرخی كاڵا و شمه‌ك به‌رزببێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا داكشان ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی خواستی كڕین و دابه‌زینی به‌رهه‌م. به‌ڵام هه‌ڵئاوسان داكشان ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و كه‌بوونه‌وه‌ی خواست و كاڵا لەیەککاتدا.
له‌ساڵی 1970هه‌ڵئاوسان داكشان به‌هۆكاری به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ئه‌مریكا روویدا.
له‌كاتی هه‌ڵئاوسانی ئابوری یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كان به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سودی بانكییه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره له‌بازاڕدا، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵئاوسان داكشاندا(بێبازاڕی) ناتوانرێت ئه‌م رێگایه بگیرێته‌به‌ر، چونكه له‌كاتی داكشاندا پاره له‌بازاردا كه‌مه و بێبازاڕییه.
شیكه‌ره‌وانی ئابوری، هه‌ڵئاوسان داكشان كه له‌ساڵی 1970 رویدا ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بهدورناگرن، پێشتر له‌سه‌دا 22 ئەگەری دووباره‌بوونه‌وه‌یان بۆ دادەنا، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه بۆ 30 به‌رزبۆته‌وه.
ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ڵئاوسان داكشان بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌كان زیاتره وه‌ك له‌ئه‌مریكا، چونكه وڵاته ئه‌وروپییه‌كان پێویستیان به‌كڕینی نه‌وت و وزه هه‌یه، له‌م كاته‌دا نرخی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی كاڵا‌و شتمهك دروستده‌كات و ده‌بێته رودانی هه‌ڵئاوسان داكشان (بێبازاڕی).
پسپۆڕانی ئابوری له‌وباوه‌ڕه‌دان كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌بێته هۆكاری لەکارکەوتنی ژماره‌یەكی زیاتر له كارگه‌كان و دابه‌زینی به‌رهه‌م، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی %2 به‌رهه‌م له‌ئه‌روپا و %1 له‌ئه‌مریكا.
+ هه‌ڵئاوسان داكشان له‌هه‌رێم
هه‌ڵئاوسان داكشان (بێبازاڕی) له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بەدیدەکرێت، كۆمه‌ڵێك هۆكار بوونه‌ته هۆی روودانی كه هه‌ندێكیان ناوخۆیی و هه‌ندێكی تریان ده‌ره‌كیین:
1- موچه: حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی زیاتر له‌حه‌وت ساڵه موچەی فەرمانبەرانی بەتەواوی نەداوە، ئەمەمەش بۆتە هۆکاری کەمی پارەو دڵەڕاوکێی بازاڕ، سەرمایەداران بەهۆکاری ئەوەی شایستەداراییەکانیان لەپای کارکردنیان وەرنەگرتووە ناتوانن سەرمایەگوزاری بکەن، ئەمەش بووە بەهۆکاری بێبازاڕی و کەمبوونەوەی پارەو و هەلی کار.
2- بەرزبوونەوەی نرخی نەوت:
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شمەک دروست دەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی روسیا ئۆکراین نرخی نەوت بە ڕێژەی 30% بۆ %35 بەرزبۆوەو کاریگەری سلبی لەسەر بازاڕی هەرێم دروستکردووە، چونکە نرخی نەوت و بەرهەمەنەوتییەکان کاری کردۆتەسەر بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شمەک.
3- گومرگ:
کۆڵەکەیەکی تری داهاتی کوردستان گومرگ و باجە، بەڵام گومرکەکان بەشێوەیەکی دروست کۆناکرێتەوەو بەهۆکاری دزی و قاچاخچێتی، ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، ئەمەش دەبێتە هۆکاری کەمکربوونەوەی پارەی بەردەست و دروستبوونی داکشانی ئابوری.
4- شەڕی روسیا ئۆکراین:
ئەم شەڕە کاریگەری گەورەی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان و بەرزبوونەوەی نرخ داناوە. چونکە ئەم دووڵاتە بە دوو کۆڵەکەی سەرەکی هەناردەکردنی دانەوێڵە لەجیهاندا دێنە ئەژمار. بۆیە هەلگیرسانی جەنگەکە کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دروستکردووە. پشکێک لە ناجێگری ئاسایشی خۆراکی جیهان بەر عێراق و کوردستان دەکەوێت بەوەی بازرگانانی هەردوولا کاڵا و شمەکیان لەو دوو وڵاتە هاوردەدەکەن.
لەساڵی 2021 روسیا ریزبەندی یەکەمی گرتوە لەسەر ئاستی جیهان لەهەناردەکردنی گەنم. هەروەها ئەودوو وڵاتە گەورەترین دوو دەوڵەتن لەهەناردەکردنی ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە، ئۆکراین پلەی یەکەمی گرتووەو روسیا پلەی دووەم. شەڕو سزاکان کاریگەری لەسەر نرخی کاڵا و شمەک لەسەرئاستی جیهان دروستدەکات.
دەتوانین بڵێین، کوردستان لە دۆخی هەڵئاوسان داکشانە، بەهۆکاری بەرزی نرخ.