بابەتە گەورەکە ئەوەیە ڕاستگۆبیت بەرامبەر پەیام و چارەنووسی خەڵک و زامنی ئارامی بۆ وڵات

شێخ ئومێد

3 ساڵ لەمەوپێش



شێخ ئومێد

..... کۆمەڵێک دیاردە و نەریتی نەشیا وو هەڵەمان هەیە وەک کەلتوور بۆمان بەجێ ماوە ، دوای بڕینی ئەو هەموو قۆناغەی ژیان نەمانتوانیوە وەک پێویست ئەو نەریتانە لەبنەوە هەڵتەکێنین و لەجێگایدا نەریتی جوان و گونجاو بچێنین و نەوەکانی دوای خۆمانی پێ پەروەردە بکەین و خۆمانی پێ چاک بکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان لە قۆناغێکەوە دەربازبکەین بۆ قۆناغێکی باشتر...

هەندێک کەس بەردەوام هەڵەدەکات وپێی نەنگیە لەکرداری خۆی بێتە خوارەوە و درێژەدەدات بەهەڵەکانی... حوکمی پیاوسالاری و باوک سالاری نەخۆشیەکی تری کۆمەڵگەی ئێمەیە...ئامادەنەبوون لە گوێگرتن لەئەندامانی خێزان کارێکی ناڕەوایە ...

بۆ سووککردنی بارەقورسەکانی سەرشانمان پێویستیمان بەهاوکاری یەکتری هەیە. چەندین هەڵەی کوشندەهەیە کەمرۆڤ دەگەیەنێتە فەوتاندن... بەهۆی کەلەڕەقی و لووت بەرزی و هەژمار نەکردنی کەسانی تر تووشی هەڵەدەبین ،بەجۆرێکی تر تاکی ئێمە هەڵە بەشکست دەزانن و پێیان جوان نیە دەست بۆ هەموو شتێک ببەن تا خەڵک بە هەڵەکانی پێنەکەنێت یاخود دڵخۆش نەبێت.....

لەبەرامبەردا هەندێک تاکی ئێمە کەمتر ئاگای لەخۆی و کرداری خۆی هەیە، بەڵکو وەک داڵ بەشوێن هەڵەی ئەوی ترەوەیە بۆ ئەوەی مێشێکی لێ بکات بەگایەک.... کەدەکرێت لەبری ئەم نەریت و دیاردانە دەستی یەکبگرین و هاوکاری یەک بکەین...یاخود تەسلیمی واقیعی کۆمەڵگابین باشتر نیە؟... ئەگەر بابەتەکە گەورەبکەین لەخێزانێکەوە بۆ دەسەڵات ئەگەر دەسەڵاتێک لەحکومی خۆی گوێ بە ژیانی ڕەعیەتی خۆی نەدات و بێ ئاگابێت لەڕەوشی خراپی خەڵک بەهۆی حوکمی ئەوەوە...

ئەرکی دەسەڵات گوێگرتنە لە تاکەکانی کۆمەڵگە، نابێت هەر بڕیارەکانی خۆی پێ باش بێت ، کەس نەخوێنێتەوە و گوێ لەکەس نەگرێت؟ ئەوانەی لەدەور و پشتین هەرچی پێشنیارێکی بۆ دەکەن لەجێی خۆیدانیە و هەمووی بەقازانجی خۆیان دەشکێتەوە و بە زیانی خەڵک و دەسەڵاتیش...چونکە خەڵک خۆش گوزەران نین و دەسەڵاتیش ئەگەر گوێ لەتاکەکانی کۆمەڵگەنەگرێت ئەوا شکست دێنێت...

ئەی ئێوە وای نابینن کە هەندێک سۆشیال میدیاو کەناڵەمیدیاییەکانیش بۆ خۆبەتاڵ کردنەوە مێشکی بینەرماندوودەکەن... ئێمەکەی واز لەموجامەلە و یەکتری شکاندن دەهێنین؟ لەکۆتاییدا ئەو گەل و نیشتمانە سەردەکەوێت کە پشتی یەکتری دەگرن و لەسەنگەردانابن بۆیە یەکتری... کێڵگەی خۆشەویستی هەموو شتێکی لێ سەوزدەبێت....بەڵام ڕق و ناکۆکی هەموومان لەکۆتایی نزیک دەکاتەوە...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار