فڕۆکه‌کانى ئۆکرانیا بۆردومانى ناو روسیا ده‌که‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که زۆر به‌نزمى فڕیوون ده‌گه‌نه خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن.
میدیاکانى روسیا له زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه که ناوى فیاتشیسلافه بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوکراوه‌ته‌وه که دوو که‌س بریندارده‌بن و خه‌ڵکى گه‌ڕه‌که‌کانى بوتشتوفایا و ماکارینکۆ و قسته‌نتین و زاسلونو گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێکى دوور له بۆردومانه‌که.
له‌به‌رانبه‌ردا، کۆمپانیاى روس نه‌فتى رووسى رایگه‌یاند که به‌م زوانه سوته‌مه‌نى پێویست بۆ شارى بیلگۆرد ده‌نێرن.
ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌یه رووسیا و ئۆکرانیا له شه‌رێکى سه‌ختدان، سه‌ره‌راى دانوساندن له‌نێوانیاندا، هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ده‌رئه‌نجامێک بۆ راگرتنى شه‌رى نێوانیان.