زیانه‌کانى رووسیا له‌شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا شۆکهێنه‌ره‌

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا دواین ئاماره‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاشکرا کرد که‌ هێزه‌کانى مۆسکۆ گورزى کوشنده‌یان به‌رکه‌وتوه‌ و زیاتر له‌ 17 هه‌زار سه‌ربازیان کوژراوه‌و سه‌دان فرۆکه‌شیان خستۆته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه‌، دواین ئاماره‌کانى جه‌نگى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ریده‌خه‌ن که‌ هێزه‌کانى روسیا زیانى زۆریان به‌رکه‌وتوه‌ و له‌ 24ى (شوبات/2)ى 2022 تا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ى 17 هه‌زار و 700 سه‌ربازى روسیا کوژراون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو که‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیاندا توانیویانه‌ 625 تانک، هه‌زار و 751 زرێپۆش، 96 ئۆتۆمبێلى موشه‌ک هاوێژ و 316 تۆپهاوێژى روسیا تێکبشکێنن.

هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه‌ که‌ 54 سیستمى دژه‌ فڕۆکه‌، هه‌زار و 220 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، 76 بارهه‌ڵگرى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نیان له‌ناوبردوه‌، له‌گه‌ڵ 85 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، 143 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 131 هێلیکۆپته‌رى روسیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دوو فرۆکه‌ى ئۆکرانیا بۆ یه‌که‌مجار دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که‌ زۆر به‌نزمى فڕیوون ده‌گه‌نه‌ خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن.

میدیاکانى روسیا له‌ زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه‌ که‌ ناوى فیاتشیسلافه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره‌ به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه‌ هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره‌ گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار