بۆردومانێكی رووسیا زیاتر لە سەد ئۆكرانی مەدەنی دەكاتە قوربانی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا بە مووشەك بۆردوومان كرا لەلایەن رووسیاوەو لە ئەنجامی بۆردوومانەكەشدا 39 كەس كوژران و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەلیكساندەر كامێشێن، سەرۆكی هێڵەكانی ئاسنین لە ئۆكراینا رایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی رووسیا بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك 39 كەس كوژراون كە چواریان منداڵن و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش بریندارن.
سەرۆكی هێڵەكانی ئاسنین لە ئۆكراینا راشیگەیاند ئهو وێستگهیهی شاری دۆنێتسك یهكێكبوه لهو كۆتا وێستگانهی كه له ئۆكرانیا هێشتا له كاركردن نهوهستابو و بههۆی ئهوهی به ههزاران هاوڵاتی له رێگهی ئهو وێستگهیهوه بهرهو دهرهوهی نازوچهكان دهگوازرانهوه، ئهمڕ لهلایهن هێزهكانی روسیاوه كراوهته ئامانج.
هەر دوای هێرشەكە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند: "ئەوان بە گاڵتەوە دانیشتووانی ئێمە لەناودەبەن، ئەمە خراپەكارییەكی بێ سنوورە، ئەگەر سزا نەدرێن، هەرگیز ناوەستن."
سەرۆكی ئۆكراینا پێشیوایە كە رووسیا دوای ئەوەی شكستی هێناوە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازە ئۆكراینییەكان، ئێستا دەیەوێت خەڵكی مەدەنی بكاتە ئامانج.
ئهو دوو موشهكهی ئهمڕۆى رووسيا و بۆردوومانی بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك تهواوی پرۆسهی گواستنهوهی هاوڵاتیانی ئۆكرانیای پهكخستووه.