سوپاى ئۆکرانیا گورزه تونده‌که‌ى له رووسیا وه‌شاند
پنتاگۆن له‌باره‌ى ژێرئاوکه‌وتنى که‌شتییه‌کى جه‌نگى رووسیاوه زانیارى نوێ ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به دوو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى نیسانى 2022، به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن که ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه، باسى له‌وه‌کردوه، "هه‌ڵسه‌نگاندمان کردوه بۆ تێکشکان و ژێر ئاو که‌وتنى که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى و بۆمان ده‌رکه‌وتوه که به موشه‌کى نێپتن له‌لایه‌ن ئۆکرانییه‌کانه‌وه کراوه‌ته ئامانج‌و که 12 هه‌زارو 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى.
هاوکات به‌رپرسێکى دیکه‌ى باڵاى ئه‌مریکا به رۆیته‌رز-ى راگه‌یاند، ئه‌و موشه‌که‌ى که که‌شتییه‌که‌ى پێکراوه‌ته ئامانج، له جۆرى "نێپتن" بوه و به‌هۆیه‌وه کوژراو و بریندارى له‌نێو سه‌ربازانى روسیادا لێکه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یان رون نه‌بوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که‌شتى جه‌نگى "مۆسکڤا" هاوسه‌نگى خۆى به‌هۆى خراپى که‌شوهه‌واوه له‌ده‌ستداوه و زیان به‌پێکهاته‌کانى گه‌یشتوه کاتێکیش هه‌وڵدراوه به‌ره‌و به‌نده‌رى دیاریکراو رابکێشرێت ژێرئاوکه‌وتووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا هیچ ئاماژه‌یه‌کى به هۆکاره‌کانى ئاگره‌که یان ته‌قینه‌وه‌کان نه‌داوه، له کاتێکدا ئۆکرانیا دوپاتیکرده‌وه، که که‌شتییه جه‌نگییه‌که به دو موشه‌ک کراوه‌ته ئامانج.
که‌شتى جه‌نگى مۆسکڤا سه‌ر به که‌شتییه‌کانى ده‌ریاى ڕه‌شه، له ساڵى 1983 به ناوى سلاڤا دروستکراوه و له ساڵى 1996 ناوى نراوه مۆسکڤا و 16 موشه‌کى جۆرى "ڤۆلکان بی-1000" هه‌ڵده‌گرێت.
له 24ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه رووسیا شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا راگه‌یاندووه‌و تا ئێستا نزیکه‌ى 20 هه‌زار سه‌ربازى رووسى کوژراون و زیاتر له 15 هه‌زار برینداریان هه‌یه، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار سه‌ربازى ئۆکرانى کوژراون و بریندارن و نزیکه‌ى هه‌زار که‌سى دیکه‌ى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه.