رێبەر ئەحمەد: لەسەر هەمووان پێویستە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت​​​​​​​

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی  بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند:" هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەنجامی داوا رەواکان و قوربانییە بەنرخەکان لەپێناو عێراقێکی باشتر هات، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە رێز لە ئەنجامەکانی بگرن و پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت".

رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی  بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تویتێکی لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد، لەو تویتەدا رێبەر ئەحمەد نووسیویەتی: "هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەنجامی داوا رەواکان و قوربانییە بەنرخەکان لەپێناو عێراقێکی باشتر هات، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە رێز لە ئەنجامەکانی بگرن و پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە خواستەکانی شەقامی عێراقی بەدی بهێنێت."

هەرچەندە زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا تەنیا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بەهۆی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و ناکۆکی نێو ماڵی شیعە لەسەر شێوازی حکومەتی داهاتوو، تائێستا حکومەت پێکنەهاتووە و سەرۆککۆماریش هەڵنەبژێردراوە.

هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان (پارتی، رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری) داوای حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" دەکەن، هەرچی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە، داوای حکومەتی "سازان" دەکەن، هاوشێوەی حکومەتەکانی دوای ساڵی 2003، کە هەمووان لە پێکهێنانیدا بەشداربن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار