بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی  لە ماڵی مام جەلال، لە بەغدا پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق، ھەرێم و ئەو بەرەوپێشچونانەی ھاتوونەتە پێش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی.

ھەر لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە لێکتێگەیشتن و پەنابردن بۆ گفتوگۆ وەک چارەسەرێک بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گەیشتن بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

هاوکات، بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی حزبەکەی دووپاتکردەوە بۆ رێککەوتن لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە سیاسییەکان و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاست پێویستی و خواستی ئەمڕۆی خەڵک و ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار