لەشنگال سێ سەرباز و دوو هاوڵاتی سڤیل برینداربوون
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
جێگری ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات لە شنگال بە هاوڵاتی ی وت:"ئەمڕۆ سوپای عیراق ویستوویەتی دەست بە سەر خاڵێکی ئاسایشی ئێزدیخان لە دەروازەی گوندی دووگرێ دا بگریت ئاسایشی ئێزدیخانیش قبوڵ یان نەکردوە، سەرەتا شەڕە قسە لەنێوانیاندا دروست بووە، دواتر لەشکری عیراق تەقەیان کردوە، دوو هاوڵاتی سڤیل برینداربوون". هاوكات سەرۆکی ئەنجومەنی خوسەری دیموکرات دەڵێت:" سوپای عێراق چەکی قوڕسی بەکارهێناوە".
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی دووگرێ سەر بەناحیەی سنون شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئاسایشی ئێزدیخان و سوپای عیراق روویدا.
حەسو ئیبراهیم، جێگری ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات لە شنگال بە هاوڵاتی ی وت:"ئەمڕۆ سوپای عیراق ویستووە دەست بە سەر خاڵێکی ئاسایشی ئێزدیخان لە دەروازەی گوندی دووگرێ دا بگریت ئاسایشی ئێزدیخانیش قبوڵ یان نەکردوە، سەرەتا شەڕە قسە لەنێوانیاندا دروست بووە، دواتر لەشکری عیراق تەقەیان کردوە، بەپێی زانیاریەکانم دوو هاوڵاتی سڤیل برینداربوون".
هاوكات خوێدا ئەلیاس، سەرۆکی ئەنجومەنی خوسەری دیموکرات لەناحیەی سنون بە هاوڵاتی وت:"سوپای عیراق چەکی قوڕسی بەکارهێناوە لەشەردا وەکۆ بیکەیسی، قادیفە، بەپێی زانیاریەکانم سێ سەربازی عیراق برینداربوونە لەگەڵ برینداربونی دووهاوڵاتی سڤیل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" گڤتۆگۆ لەنێوان هەردوو لایەن بەردەوامن تا کوتایی بە گرژیەکان بهێنرێن".
