کاڵکان: شەڕ دەبەینە ناو تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوران کاڵکان، رایگەیاند:" شەڕ تەنیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەڕێوەناچێت، بەڵکو لە هەر شوێنێک ئاکەپە-مەهەپە هێرش بکەن، شەڕ لەوێ ڕوودەدات، تەنانەت شەڕ دەربازی ناوخۆی تورکیاش دەبێت:" دەشلێت:" دووژمن دەیەوێت ئێمە لە هەندێک هەرێمدا گەمارۆ و سنووردار بكات و بەمشێوەیەش ئێمە بخاتە ناو شەڕی سەنگەر بەسەنگەرەوە".
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی مەدیا هەبەردا، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین و ڕایگەیاند”گەریلا لێپرسینەوە لە هێرشە فاشیستییەکان دەکات، لێپرسینەوە لە ستەمکاران و لە ئەشکەنجەکاران دەکات. گەریلا هێزی لێپرسینەوەیە. هێزی جێبەجێکردنی دادپەروەرییە. ئەوە کاراکتەر و تایبەتمەندیی گەریلاکانی کوردە”.
کاڵکان، شکستەکانی ساڵی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەبیرهێنایەوە، لە ١٠ی شوبات لە گارە و لە ٢٣ی نیسان لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکرد و وتی:”فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بۆ ئەوەی گەریلا بێ كاریگەر بكات و بزووتنەوەی ئازادیی بەتەواویی بێكاریگەر بكات هێرشی كردە سەر گارە، بەڵام لەوێدا بنكەوت”.
ڕاشیگەیاند:”فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەهێرشێكی وەها داگیركەریی دەیانوێت، بنكەوتنی خۆیان لە گارە پەردەپۆش بكەن، جۆش بگرن و لەسەر ئەوەش سیاسەت بكەن، تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەگەر لە گارە سەربكەوتبان، دەیانویست بەمشێوەیە بكەن. ویستیان هەمان ڕێبازی گارە لەهێرشی داگیركەریی خۆیان لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشیندا بەڕێوەببەن، بەڵام گەریلاكان لە گارە سەركەوتن و توانیان لە ڕێبازی سەركەوتنی مەتینا، ئاڤاشین و زاپیش بەرخۆدانی خۆیان بەردەومایی پێبدەن، ساڵێك بەمشێوەیە و بەشێوەی هەرە بەهێز تێپەڕ بوو”.
دوران کاڵکان، دووپاتیکردەوە،”لە ساڵی ٢٠٢١دا لەنێو بەرخۆدانی گەریلادا ئەنجام و ئەزموونی باش وەرگیراوە، فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە زیاتر بەرەو هەڵوەشاندنەوە چوو، ئیدی ئێرادە و دەستپێشخەریی فاشیزم بنكەوتووە، هەركەس دەڵێت، كە بەرەو بنكەوتن مل دەنێت. ئەوانیش بۆ خۆیان ئەمە پشتڕاستدەكەنەوە، ئەوەی ئەم ڕەوشەی خۆڵقاند، بەرخۆدانی گەریلا بوو، بنكەوتنی فاشیزم لە گارە، مەتینا، ئاڤاشین و زاپە”.
کاڵکان، هۆشداریی دا، “ئەمە تەنیا بەمشێوەیە سنووردار نابێت، شەڕ تەنیا لێرەدا ڕاناوەستێت، دووژمن دەیەوێت ئێمە لە هەندێک هەرێمدا گەمارۆ و سنووردار بكات و بەمشێوەیەش ئێمە بخاتە ناو شەڕی سەنگەر بەسەنگەرەوە، بەڵام ئێمە ئەم شەڕە دەبەینە هەر شوێنێك و هەموو شوێنێك دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ، بەگوێرەی ئەمەش شەڕ بڵاودەبێتەوە”.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕوونیکردەوە”لەم قۆناغەدا هێرش تەنیا لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بەڕێوەناچێت، لە هەر شوێنێك كە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە هێرش بكەن، شەڕ لەوێدا ڕوو دەدات، لە باكوور و لەتوركیاش شەڕ ڕوودەدەن، شەڕ دەربازی ناوخۆی توركیا دەبێت، لەشارە گەورەكاندا شەڕی هەرە كاریگەر ڕوودەدات. لەشارەكان و لەدەشتایەكاندا و لە چیاشدا شەڕ بەڕێوە دەچێت”.
هەروەها، جەختیکردەوە، ئێدی ئەو رەوشە گۆڕاوە، دەستپێشخەری لەدەستی گەریلادایە. گەریلاش بەرگریی نا، بەڵكۆ هێرش دەكات و هێرشیش بكات، لەو شوێنیەی كە هیچ گومان ناكەن، لەو شوێنەی كە هیچ ئامادەكاریەكیان نییە لەوێدا هێرش دەکەن.
چاوپێکەوتنەکەی دوران کاڵکان پێش دەستپێکردنی هێرشەکە ئەنجامدراوە، هەر بۆیە دەڵێت: ده‌وترێت دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێكه‌وه هێرش ده‌كه‌ن، ئێمه چاودێریی ده‌كه‌ین، له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه لێدوانی دیاری و ئاشكرا نادرێن. زانیارییه‌ك كه ڕای گشتیی قایل بكات بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم، په‌ده‌كه خۆی له خۆیدا به ڕێگا و شێوازێك له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دایه. عێراقیش به‌شداره. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌توانێت له هه‌فتانین تا خواكورك خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو هێرشانه بكات، له‌و كاته‌دا ئه‌مه به رێگه‌پێدان و پشتیوانی په‌ده‌كه و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت”.
ڕاشیگەیاندووە”نازانین كه به پلانێكی هاوبه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ریلا یان نا؟ ئێمه ئه‌وه نازانین و چاودێریی ده‌كه‌ین و لێی ورد ده‌بینه‌وه. به‌ڵام شتێكی به‌و جۆره ده‌بێته كاره‌سات، پێویسته ئه‌وه بزانن. له دۆخێكی به‌و جۆره‌دا شه‌ڕ ته‌نیا له هه‌فتانین تا خواكورك نابێت، به‌هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌بێته‌وه، به ته‌واویی باشوور دا بڵاوده‌بێته‌وه. له وه‌ها دۆخێك‌دا زیانی هه‌ر گه‌وره به باشوور ده‌گات. پێویسته گه‌لی باشوور، گه‌له‌كه‌مان ئه‌و ڕاستیه بزانێت و به ڕاستییش دژی په‌ده‌كه بووه‌ستێته‌وه”.
کاڵکان، هۆشداریی دەدات، شه‌ڕ وه‌ك پێشوو نابێت و ودەڵێت:”ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و په‌ده‌كه شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن، ڕه‌نگه دۆخێكی به‌و جۆره رووبدات كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕوون و نادیار بێت، ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه پێیوایه شه‌ڕ به‌كه‌ڵكیان بێت، له‌و كاته‌دا خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. له‌ئێستا به‌دواوه كه‌س ناتوانێت به په‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بگاته هیچ شوێنێك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پشت به هێزێكی له‌و جۆره ببه‌ستێت و هێرش بكاته سه‌ر گه‌ریلا، له‌و كاته‌دا هه‌موو شوێنێك ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س هه‌ڵسنه سه‌ر پێ. نازانرێت كه ئه‌نجامێكی چۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو كه‌س هۆشیارن بن، بەرپرسانی په‌ده‌كه ده‌بێت باش لێكدانه‌وه بكات. ده‌بێت به ڕاستی و دروستی هه‌ڵیبسه‌نگێنێت، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات له‌ژێری ده‌رناچێت”.
