لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیادا 76 سەرباز كوژراون
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند:" له هه‌رێمی زاپ ٤٤ سه‌رباز كوژراون، كه شه‌ش كه‌سیان پله‌داری باڵای سه‌ربازیین، هه‌روه‌ها ٣٢ سه‌ربازیش برینداربوون".
شەوی ١٧ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و لە ماوەی چوار ڕۆژدا ١٤٧ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، بەپێی كۆتا ڕاگەیەندراوی هەپەگە، لەو هێرشانەدا ٤٤ سەربازی دەوڵەتی تورك كوژراون.
لەسەر دەرئەنجامی هێرشەكان و بەرخۆدانی گەریلاكانی كوردستان ئاژانسی فورات نیوز بە پشت بەستن بە سەرچاوەكانی خۆی ئاشكرای كردووە، لەو ٤٤ سەربازە کوژراوە، شه‌شیان پله‌داری باڵان، له‌وانه یه‌كێكیان به پله‌ی رائید (بینباشی)ە.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا، كه ئه‌و ڕائیده‌ی سوپای تورك سه‌ر به هێزی كۆماندۆی تاتوانه‌ی بیتلیسه و له ئه‌نجامی چالاكی تەقاندنەوەی گه‌ریلاكان به سه‌ختی برینداربووه و دواتر مردووه و هەروەها، له‌چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له له زاپ لانیكه‌م ٣٢ سه‌ربازیش برینداربوون.
