ژمارهیهك كەسایەتی و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی پەیامێكی نارەزایی دەدەنە حكومەت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژمارەیەك كەسایەتی كه له وهزیر پهرلهمانتاری پێشوو و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی كوردستان پێكهاتون له بهیاننامهیهكدا سەركۆنەی ئۆپراسیۆنی توركیایان بۆسهر خاكی ههرێمی كوردستان كرد و داوایان لەحكومەتی هەرێم كرد روونكردنەوە لهو بارهیهوه بدات.
له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ سێشهممه 19ی نیسانی 2022 بڵاویانكردوهتهوه، هاتوه "ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەكارهێنانی چەك بۆ دامركاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی هیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی كورد لەباكور ناگۆڕێت كە ئێستا لەبارودۆخێكی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەك دەگوترێت، ئینكاریكردنی حەقیقەت، هیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت."
"مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بكەین و بزانین چ پاساوێك بۆ ئەو دەستوەردانە هەیەو بۆچی حكومەتی هەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟" ئهمه بهشێكی بهیاننامهكهیه.
دهقی بهیاننامهكه:
سەركۆنەی ئۆپراسیۆنی توركیا دەكەین و داوای روونكردنەوە لەحكومەتی هەرێم دەكەین
بەیانێك بۆ رای گشتیی..
چەندرۆژێكە سوپای توركیا لەچەند ناوچەیەكی بادینان جارێكی دیكە دەستیان بەئۆپراسیۆنی سەربازیی لەدژی هێزەكانی پەكەكە كردووەو دەستدرێژیان كردۆتە سەر چەند ناوچەیەك و پێدەچێت پیلانێكی گەورەو مەترسیدار لەپشتی ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەوە هەبێت.
ئەم ئۆپراسیۆنەی توركیا جگە لەوەی پێشێلكردنێكی روونی سەروەری خاكی كوردستان و عیراق و بێبەهاكردنی یاسای نێودەوڵەتییە، هاوكات گوماندەكرێت لەئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێكەوتەو ئەجێندای پشت ئەو هێرشە درێژتر ببێتەوە.
ئێمە وەك ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی كوردستان، جگە لەوەی سەركۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیركاریی توركیا دەردەبڕین، هاوكات هیوادارین خەڵكی كوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەست بە مەترسیەكانی پشتی هەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و هاوهەڵوێست و هاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن. هەروەك مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بكەین و بزانین چ پاساوێك بۆ ئەو دەستوەردانە هەیەو بۆچی حكومەتی هەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟
ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەكارهێنانی چەك بۆ دامركاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی هیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی كورد لەباكور ناگۆڕێت كە ئێستا لەبارودۆخێكی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەك دەگوترێت، ئینكاریكردنی حەقیقەت، هیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت. هەروەك پێمانوایە جگە لەرێگاچارەی دیموكراسی و دانوستان و گفتوگۆ، تاگەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكە بەگشتیی.
ناوەكان:
1.ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
2.خالد دوسكی- وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێم
3.مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
4.كەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران
5.قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
6.سەرتیپ جەوهەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
7.فاتح عەبدولا عەباس- وەزیری پێشووی شارەوانیی
8.شێخ فەزڵ هیرانی
9.ئاوێزان نادر
10.شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
11.شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
12.سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
13.كەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
14.د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانكۆ
15.د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانكۆ
16.مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
17.ئازاد وەرتی
18.شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
19.صدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
20.مەكی ئامێدی
21.لادێ حەسەن
22.عەبدورەزاق شەریف – نوسەر
23.برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر
24.سیروان حەبیب
25.د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانكۆ
26.سالار بازیانیی- نوسەر
27.د. هاشم زێباریی – مامۆستای زانكۆ
28.بەرزان هەورامی
29.بەختیار مەحمود
30.عەلی ئۆرەماریی
31.هاوڕێ شاكار
32.ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
33.حاكم سەمەد محەمەد
