هیوادارین هەرگیز پێكدادان لەنێوان پارتی و پەكەكە روونەدات

ئاری محەمەد هەرسین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بۆ هاوڵاتى :

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەبارەی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەنێوان پەكەكەو حزبەكەی دەڵێت»لەدونیای سیاسەتدا هەمیشە و هەتا هەتایە مەجالی دیالۆگ و گفتوگۆ هەر دەمێنێت»، دەشڵێت:» هیوادارین هەرگیز پێكدادان لەنێوان پارتی و پەكەكە روونەدات».
ئاری محەمەد هەرسین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی ئەوە دووپاتدەكاتەوە :" هیوادارین هەرگیز ئەوە روو نەدات، بەڵام ئەگەر پەكەكە لەسەر ئەم سیاسەتی عەنتەرتاریەتە بەردەوام بێت و هیچ حسابێك بۆ هاوڵاتىان و دامەزراوەیی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكات، ئەوە نەك بۆ ئێمە، بەڵكو مەترسی پێكدادان لەگەڵ یەكێتیش دێتە ئاراوە".



 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار