وەزارەتی کارەبا: قۆناغی یەکەمی بەستنی پێوەری زیرەک تەواو دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بەمنزیکانە قۆناغی یەکەمی بەستنی پێوەری زیرەک تەواو دەبێت و بەهۆی سیستەمەکەوە لەمانگی ئاداردا زیاتر لە 17 هەزار سەرپێچیان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە تۆمارکردووە".

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیاند: "لەمانگی رابردوودا بەهۆی سیستەمی پێوەری زیرەک 17 هەزار و 130 سەرپێچی تۆمارکراون و بڕی ئەو سزا داراییانەشی لە سەرپێچێکاران وەرگیراوە نزیکەی 150 ملیۆن دینارە، کە سزای سەرپێچی و یەکەی کارەبایی خەرجکراوە."

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پێوەری زیرەک بە گوژمەی 255 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناخی یەکەمی بەڕێژەی 100٪ تەواودەبێت، بەهۆی ئەو سیستەمەشەوە توانراوە کارەبای ونبوو لە رێژەی 45٪ بۆ رێژەی 20٪ کەمبکرێتەوە و بەوەش مانگانە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.

پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە 2020 دەستیپێکردووە، بەپێی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 188 هەزار و 469 هاوبەشی کارەبا هەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار