ئەمریکا: بەیەکجاری دەستبەرداری وزەی روسیا مەبن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جانێت یەلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ دێنیس شمیگال، سەرۆکوەزیرانی ئۆكرانیا لە واشنتن رایگەیاند: " قەدەغەکردنی تەواوی سووتەمەنی روسیا لەوانەیە لە کۆتاییدا زیانەکانی لە سوودەکانی زیاتر بن". 

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا راستە ئەوروپا پێویستی بە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی سووتەمەنی رووسیایە و هەروەها پێویستیشە کەمتر پشت بەو وڵاتە ببەستێت، بەڵام قەدەخەکردنی تەواوی سووتەمەنی رووسیا بە تایبەتی نەوت لەوانەیە دەرهاوێشتەی خراپی لێبکەوێتەوە و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرز دەکاتەوە ئەوەش بە سوودی روسیا دەشکێتەوە.

یەلین هەروەها وتی: "راستە قەدەخەکردنی نەوتی روسیا وا لەو وڵاتە دەکات بڕی نەوتی کەمتر هەناردە بکات، بەڵام لە بەرامبەردا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وا دەکات پارەی زیاتریشی دەستکەوێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار