سێ بەرپرسی ژنی یــەپــــەژە لـە کـۆبـانـێ شـەهـیـد كــران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند:" تورکیا بە درۆن لەڕێگەی گوندی ئیدق - تەختک لە باشووری کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج کە سێ ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ی تێدابووە. هەروەها میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیاند کە لەسەر رێگەی ئیدق - تەختک لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک لەلایەن درۆنی تورکیا کراوەتە ئامانج".
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ناسنامەی ئەو سێ کەسەیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژراون و رایگەیاند ئەوان کاتێک بەر هێرشەکە کەوتوون لە ئەرکی خۆیاندا بوون و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لێیان دراوە و کراونەتە ئامانج.
بەگوێرەی ئەوەی کە یەپەژە بڵاوی کردووەتەوە، ئەوانەی کوژراون ئەمانەن:..
- رانیا حەنان، لە عەفرین لە دایکبووە و ناسراوە بە (دیلار حەلەب)
- رودین عەبدولقادر محەممەد، لە کۆبانێ لە دایکبووە و ناسراوە بە (روناهی کۆبانێ)
- جیهان نیداڵ عەلی لە کۆبانێ لەدایکبووەوە و ناسراوە بە (کۆبانێ)
ئەو سێ کەسە لە رۆژی 20-4-2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیادا لە کۆبانێ کوژران و ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکانیان لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.
