عەلى عەللاوی: حکومەتى فیدڕاڵى هیچ بڕە پارەیەکى لە هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عەلى عەللاوی دەڵێت: "حکومەتى فیدڕاڵى هیچ بڕە پارەیەکى لە هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە"، لەگەڵ ئەوەى بە گوتەى ئەو هەولێر پەیوەستە بەوەى داهاتى نەوت و گومرگ و باج  رادەست بکات و دەشڵێت :"حکومەتى فیدڕاڵى بڕێکى دیکەى پارەى داوەتە هەرێمى کوردستان لەپاش ئەوەى ساڵى رابردوو نەیتوانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى بدات، بەردەوامیش دەبین لەو هەنگاوە هەتاوەکو ئەوکاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى دەگەنە پاکتاوى ژمێرەیی نێوانیان".

بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دەبێت بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام تائێستا چەند مانگێک نەیناردووە، یان دوای خستووە.

عەلى عەللاوی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان، کە ئێستا لێژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکات، گوتی: "ئامانجى پێشکەشکردنى پرۆژەکە دابەشکردنەوەى دەستکەوتى ناچاوەڕوانکراوى داهاتى نەوتە بەشێوەى هاوکاریى دارایی یان لەرێگەى سەبەتەى خۆراکەوە بەسەر هاووڵاتیاندا.

 وەزیرى دارایی عێراق وتیشى: "لەپاش سێ مانگ لە هەناردەى نەوت، پارەى داهاتەکەى وەردەگرین و چاوەڕوان دەکەین بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە شەش مانگى داهاتوودا، 25 ملیار دۆلارمان دەست بکەوێت و لەبەر رۆشنایی ئەوەشدا پلان بۆ  پڕۆژە یاساى پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان داندراوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار