" له‌سه‌دا 88ى پاره‌ى پێویست هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى نیسان"
جووتیار عادل: ده‌پرسم په‌که‌که چى ده‌کات له‌م ناوچانه؟
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانى راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایین و له‌سه‌دا 88ى پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ستدایه.
جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" (٨٨%)ى پاره‌ى پێویست به‌رده‌سته بۆ دابه‌شکردنى موچه، چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌که‌ین راپۆرتێکمان پێبدات له‌باره‌ى دۆخى دارایى هه‌رێم هه‌رکاتێک پاره له‌به‌رده‌ست بوو موچه دابه‌شده‌کرێت".
هه‌روه‌ها له به‌شێکى تر‌ى لێدوانه‌که‌یدا جوتیارعادل له‌باره‌ى هێلکه‌بارانکردنى ئۆتۆمبێله‌که‌ى مه‌سرور بارزانى وتى" ئه‌وانه ناتوانین بڵێین هه‌موویان کوردانى تاراوگه‌ن و نازانین کێن، به‌ڵام ئه‌وه کاریگه‌رییمان لێ‌ناکات به قه‌ت قاچى مێرووله‌یه‌ک و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له سیاسه‌ته‌کانى خۆمان".
هاوکات ده‌رباره‌ى له‌شکرکێشى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم به ڕۆژنامه‌نووسانى وت" من ده‌پرسم په‌که‌که چى ده‌کات له‌و ناوچانه".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانیش له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، سه‌ردان و گفتوگۆکانى شاندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامى ده‌بێت بۆ به‌غداد به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
