قۆناغێکى نوێى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا ده‌ستپێ ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا رایانگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستنه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئۆکرانیادا راگرتووه، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندین دانوساندن دێت له نێوانیاندا که ئه‌نجامه‌کانى نه‌رێنى بوون و به‌و هۆیه‌وه قۆناغێکى نوێى شه‌ر ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى نیسانى 2022، ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا رایانگه‌یاند، سه‌رجه‌م گفتوگۆ و دانوستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى ئۆکرانیا راگرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى کیێڤ ئاماده‌نین کێشه‌کانى نێوان دوو وڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌ربۆیه ئۆکرانیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانى به‌رده‌وام نییه و له‌گفتوگۆکانیدا دۆسییه‌کان ده‌گۆڕێت.
هاوکات، ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا له مۆسکۆى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى وڵاته‌که‌ى کۆبووه‌وه و دۆسیه‌ى هاریکاریکردنى نێوان وڵاتانى پێشووى یه‌کێتى سۆڤییه‌تى تاوتوێکرد.
پوتن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که چاوده‌خشێنینه‌وه به بابه‌تى هاریکارى کردن له‌گه‌ڵ نزیکترین دراوسێکانیان دواى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت.
له 24ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه رووسیا شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا راگه‌یاندو له‌و کاته‌وه تا ئێستا 58 رۆژه به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا سوپاى روسیا نه‌یتوانیووه کیفى پایته‌ختى ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکات و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانى سه‌ربازانى ئۆکرانیا ده‌کات، له‌به‌رانبه‌ر دا سه‌رۆکى ئۆکراین داواى پاڵپشتى و هاوکارى سه‌ربازى له ئه‌مریکاو وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات.