حاکم قادر: داواى لێبوردن ده‌که‌م

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند:"ده‌زانین له ئێستا‌و ڕابردوویشدا هه‌ڵه‌و که‌موکوڕى ھه‌بووه، وه‌ک یه‌کێتى بێ که‌موکوڕى نه‌بوون، به‌ڵام من وه‌ک خۆم داواى لێبوردن ده‌که‌م".
حاکم قادر حه‌مه‌جان، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى میللى کوردستان رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک و میلله‌تێک له دونیادا هه‌وڵى پاراستنى که‌لتور و فۆلکلۆرى خۆى بدات و پێشى بخات، هه‌ر میلله‌تێک نه‌توانێت که‌له‌پور و فولکلۆرى خۆى بپارێزێت ناتوانێت به‌ره‌و پێشکه‌وتنى زیاتر بڕوات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند"ده‌زانین ئێوه‌ش ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیتان هه‌یه و مافى خۆتانه، ئێمه‌ش هه‌ڵه و که‌موکوڕیمان هه‌بووه و من وه‌ک خۆم داواى لێبوردن ده‌که‌م له ھه‌ر ھه‌ڵه‌و که‌موکوڕییه‌ک".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان وه‌ک یه‌کێتى بێکه‌موکوڕى نه‌بوون، بۆیه ده‌بێت خۆیان چاکبکه‌ن تا بتوانن خزمه‌تى زیاترى کۆمه‌ڵگا به گشتى و سلێمانى و ده‌وروبه‌رى به‌تایبه‌ت بکه‌ن.
هاوکات ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌رکى حکومه‌تى ھه‌رێمه ھه‌نگاوى دروست بنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى بژێوى و دۆخى ھاوڵاتیان.
