ئه‌مریکا چه‌که تۆقێنهرهکهى ده‌داته سوپاى ئۆکرانیا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له ڕێگه‌ى دوو فڕۆکه‌ى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى سه‌ربازى کاروانێکى دیکه‌ى هاوکارى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌ننه ئۆکرانیا، که له چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێکهاتون که به موشه‌کهاوێژه تۆقێنه‌ره‌که وه‌سف ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه، "به هاوکارى هه‌ریه‌که له هێزه ده‌ریاییه‌کان و هێزه ئاسمانییه‌کانى وڵاته‌که‌مان ئه‌مڕۆ کاروانێکى دیکه‌ى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا که ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى هاوته‌رز ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له‌م کاروانه سه‌ربازییه‌شدا ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" ده‌گه‌یه‌نینه کیێڤ، به‌شێوه‌ى دابه‌زاندنى ئاسمانیش چه‌ک و پێداویستیه سه‌ربازیه‌کان ره‌وانه‌ى هێزه‌کانى به‌رگرى ئۆکرانیا ده‌که‌ن که له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى بهرهنگاربونهوهدان به‌رانبه‌ر سوپاى رووسیا.
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتودا به‌شێک له سه‌ربازانى ئۆکرانیا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى چه‌کى موشه‌ک هاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێبکرێت.