رووسیا ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگ نابێت به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند له جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌ى پلانى ئه‌وه‌یان نیه ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگى ئۆکرانیا ببێت.
سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى ئیتاڵیا رایگه‌یاند که له نۆى ئایاردا که جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یه‌تى به‌سه‌ر نازیه‌کاندا، روسیا نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا ببێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له یادى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یدا به‌سه‌ر نازیه‌کاندا وه‌ک نه‌ریتى ساڵانه‌یان له ژێر چاودیرى سوپاى روسیادا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێن به‌ڵام چالاکییه سه‌ربازیه‌کانیان له ئۆکرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ که ماوه‌ى 69 رۆژ ده‌کات، سوپاى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا جه‌نگى راگه‌یاندووه‌و رووسیا زیاتر له بیست هه‌زار سه‌ربازى لێ کوژراوه‌و 15 هه‌زارى دیکه‌شى برینداربووه.