جۆبایدن: سزاى زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یه‌ند:"له کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7) که هه‌فته‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن له وتارێکدا بۆ هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا رایگه‌یاند: "ئێمه هه‌موو کاتێک کراوه‌ین بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، هه‌فته‌ى داهاتوو له کۆبونه‌وه‌ى گروپى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7)، پرسى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا تاوتوێ ده‌که‌ین".
له رۆژى 24ى شوباته‌وه روسیا هێرشیکردۆته سه‌ر ئۆکرانیا و تائێستاش ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى رۆژانه سزاى نوێ به‌سه‌ر که‌رتى ئابورى و پیشه‌سازى روسیادا ده‌سه‌پێنن.
شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا 70 رۆژى تێپه‌راندووه‌و تا ئێستدا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر بوونى نییه‌و بریاره له 9ى ئایار سه‌رۆکى روسیا دواى ئاهه‌نگى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نازییه‌کاندا هێرشه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا زیاتر بکات.