زیلێنسکى مه‌رجى ئۆکرانیا بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ روسیا ئاشکراده‌کات

"رێگه‌ به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى روسیا له‌ناو خاکى وڵاته‌که‌مان ناده‌ین"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابێت به‌ رێککه‌وتنێک بۆ راگرتنى شه‌ر ئه‌گه‌ر رێگه‌ بدرێت به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى ئایارى 2022، ڤۆلۆدمیر زیلێنسکى به‌ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى راگه‌یاند، سوپاى ئۆکرانیا له‌ قۆناغى یه‌که‌مدا توانى رێگرى له‌ پێشڕه‌وییه‌کانى سوپاى روسیا بکات، له‌ قۆناغى دوه‌میشدا هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کرێن، قۆناغى سێیه‌میش بریتى ده‌بێت له‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ته‌واوى خاکى وڵاته‌که‌یان.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رازى نین به‌ رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ روسیا که‌ رێگه‌ به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پوتن بدات له‌ناو خاکى وڵاته‌که‌یدا.

زلێنیسکی، سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، له‌م کاته‌دا قۆناغێکى نوێى گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان وه‌فدى روسیا و ئۆکرانیا ده‌ستپێده‌کات، له‌م قۆناغه‌دا داواکارییه‌کانى کێیڤ بۆ ئاشتى بریتین له‌ پاراستنى سه‌روه‌رى ئۆکرانیا و گه‌ره‌نتى ئه‌منى به‌ئامانجى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ هاوڵاتیان له‌ که‌مترین ماوه‌دا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار