سزاکانى روسیا جارێکى دیکه‌ نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌کاته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌له‌دواى پێشنیاره‌کانى ئه‌مریکاو یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر روسیادا نرخى نه‌وتى خاوى گه‌یانده‌ 110 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،5ى ئایارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته‌ 110 دۆلارو 19 سه‌نت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) گه‌یشته‌ 107 دۆلارو 75 سه‌نت.

 دوێنێ چوارشه‌ممه‌، له‌سه‌ر پێشنیارى ئۆرسۆلا فۆن ده‌رلاین سه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ زیادکردنى سزاکانى سه‌ر روسیا و به‌شێوه‌یه‌کى پله‌به‌ندى هاورده‌کردنى نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ کۆتایى پێبهێنن تا کۆتایى ئه‌مساڵ.
هه‌ر دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌نه‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند له‌ کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى حه‌وت وڵاتى پیشه‌سازى جیهان(G7) باس له‌ سزادانى زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا ده‌که‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار