یوئێن: خواردمه‌نیه‌کان له‌ جیهاندا نرخه‌که‌ى گران ده‌بێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند له‌ ساڵى داهاتوو نرخى خوارده‌مه‌نییه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌کانى بیلاروس و ئۆکرانیاو روسیاوه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند:"رێگه‌م بده‌ن شتێک رونبکه‌مه‌وه‌، چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایشى خۆراک، داوامان لێده‌کات که‌ جارێکى دیکه‌ به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌ ئۆکرانییه‌کان و و به‌رهه‌مى خۆراک و ئالیکى روسیا و بیلاروس له‌ بازاڕه‌کانى جیهان تێکه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخى شه‌ڕه‌ى که‌ هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌ى ئاسایشى خۆراکى جیهان نییه‌، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا و به‌رهه‌مه‌ روسى و بیلاروسیه‌کان بۆ بازاڕه‌کانى جیهان".

هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ هه‌وڵى به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ ده‌دات، له‌پێناو گه‌ره‌نتیکردنى ئاسایشى خۆراک و رێگریکردن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خواردن له‌ جیهاندا ده‌دات.
به‌پێى پێشبینییه‌کانى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، تا ساڵى 2023، نرخى خواردن ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاستى خۆی.

له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپراسیۆنه‌کانى روسیا له‌ ئۆکرانیا هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا بۆ بازاڕه‌کانى جیهان وه‌ستاوه‌، که‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى دانه‌وێڵه‌ى جیهانه‌، روسیاش به‌هۆى سزاکانى سه‌رییه‌وه‌ رێگرى له‌ هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌کانى کراوه‌ بۆ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نرخى خواردن و به‌رهه‌مه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبونه‌ته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار