سوپاى ئۆکرانیا که‌شتییه‌کى دیکه‌ى جه‌نگى رووسیاى تێکشکاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى ئۆکرانیا له هێرشێکى سه‌ربازانى وڵاته‌که‌یان بۆسه‌ر که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێزه‌کانى روسیا به‌ناوى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" له جۆرى هێرشبه‌ر، توانیویانه ئه‌و که‌شتییه ژێرئاو بخه‌ن.
به‌پێى تۆڕى هه‌واڵى Sky News، به‌رپرسانى ئۆکرانیا رایانگه‌یاندووه، هێزه‌کانى ئۆکرانیا له نزیک به‌نده‌ره‌کانى ده‌ریاى ره‌ش که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێرشبه‌رى دیکه‌ى هێزه‌کانى روسیایان تێکشکاندوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کردووه که هێزه‌کانیان له رێگه‌ى به‌کارهێنانى چه‌کى "دژه که‌شتی"ییه‌وه توانیویانه که‌شتى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" ى رووسى له جۆرى هێرشبه‌ر له به‌نده‌ره‌کانى نزیک سنوره‌کانى نێوان ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤا بکه‌نه ئامانج.
هاوکات روسیا به به‌له‌م و هه‌لیکۆپته‌رى رزگارکه‌ره‌وه له شوێنى ژێرئاوکه‌وتنى ئه‌و که‌شتییه سه‌ربازییه‌ن و کار له‌سه‌ر به‌هاناوه‌چونى ده‌ریاوانه‌کانى ئه‌و که‌شتییه ده‌که‌ن.
له 15ى مانگى رابردو به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکردبو، که که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى به دو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتوه.