جێگرى هادى عامرى گیانى له‌ده‌ستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه‌ جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سه‌رۆکى رێکخراوى به‌در گیانى له‌ده‌ستدا.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022 به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه‌ له‌ پارێزگاى میسان، ئه‌بو مریه‌م ئه‌نسارى جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح گیانى له‌ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ رووداوه‌که‌ له‌ جۆرى وه‌رگه‌ڕان بووه‌ و له‌ سه‌ره‌تادا بریندار بووه‌، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

لاى خۆیه‌وه‌، هادى عامرى نووسیویه‌تی بۆ کۆچى دوایى ئه‌بو ئه‌نسارى نوسویه‌تى: "ئه‌مڕۆ جێگرى سکرتێرى گشتى رێکخراوى به‌در حاج عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لئه‌نسارى له‌ڕووداوێکى ناخۆشى هاتوچۆدا له‌ کاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌که‌یدا گیانى له‌ده‌ستدا و له‌ رۆژى کۆچى دوایى ئه‌ودا پێویسته‌ هه‌موومان وه‌ک رۆژانى جیهادى دژ به‌ سته‌مکار و گه‌نده‌ڵى و سه‌ختى کارى سیاسى له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یادبکه‌ینه‌وه‌."


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار