نزیکه‌ى 25 هه‌زار سه‌ربازى رووسى به‌ده‌ستى ئۆکرانییه‌کان کوژراون

وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا: گورزى کوشنده‌مان له‌ رووسیا داوه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا دوایین ئاماره‌کانى جه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاکشرا کرد که‌ 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسى کوژراون و سه‌دان فرۆکه‌و هه‌لیکۆپه‌ته‌رى جه‌نگیان تێکشکاندووه‌.

ئۆڵێکسى رێزنیکۆڤ، وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا رایگه‌یاند ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن گورزى کوشنده‌یان له‌ هێزه‌کانى روسیاداوه‌،  توانیویشیانه‌ هه‌زارو 110  تانک و  دوو هه‌زارو 686 زرێپۆش تێکبشکێنن و 199 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 155  هێلیکۆپته‌ر بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا راشیگه‌یاند، له‌ درێژه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا، له‌ 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسیا بکوژن.

ماوه‌ى 72 رۆژه‌ شه‌ڕى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا شه‌رى سه‌خت له‌ شارى مارپۆیل که‌ رووسیا گه‌مارۆى خستۆته‌سه‌ر و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دانى سه‌ربازانى ئۆکرانی ده‌کات ئه‌وانیش به‌رگرى له‌ شاره‌که‌یان ده‌که‌ن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار