نرخى نه‌وتى خاو به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ سه‌روو 113 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2022، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 133 دۆلارو 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به‌ 110 دۆلارو 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

 رۆژى هه‌ینى رابردوو نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌راورد به‌ کردنه‌وه‌ى بازار زیاتر له‌ دۆلارێک به‌رزبووه‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2022 جارێکى دیکه‌ نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌.

سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رێکخراوى ئۆپێک رۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ بۆ وڵاتانى جیهان زیاد ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆى زیاتر گرژى و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا نرخه‌که‌ى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو نرخى نه‌وتى دانه‌به‌زاندووه‌.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپا پێشنیازى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاورده‌ى نه‌وتى روسیا بۆ وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کرد و دوا به‌دواى لێدوانه‌که‌ى نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 110 دۆلار، ئه‌مڕۆش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار