ئۆپێک له‌ قازانجى عێراق بڕیارێک ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رێکخراوى ئۆپیک رایگه‌یاند که‌ له‌ مانگى حوزیرانى داهاتووه‌وه‌ پشکى عێراق له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو بۆ بازاڕه‌کانى جیهان زیاد ده‌کات و ده‌گاته‌ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.

ڕێکخراوى ئۆپیک ڕایگه‌یاند:"له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتووه‌وه‌، پشکى عێراق له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو زیاد ده‌کات، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپیک ڕێککه‌وتووه‌ ڕۆژانه‌ 432 هه‌زار به‌رمیلى زیاده‌ به‌رهه‌م بهێنێت".

هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌که‌ له‌ خشته‌ى مانگانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ بڕى به‌رهه‌مى ئه‌ندامه‌کانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوه‌وه‌ ڕۆژانه‌ عێراق بڕى به‌رهه‌مى به‌ چوار ملیۆن و 509 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه‌.

هه‌روه‌ها بۆ مانگى ئایار بڕه‌که‌ى به‌ چوار ملیۆن و 461 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه‌، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ بڕى 95 هه‌زار به‌رمیلى بۆ زیادبووه‌ به‌راورد به‌ مانگى ڕابردوو.
له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌ 133 دۆلارو 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت و زیادبوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى عێراق داهاتى زیاتر ده‌کات.

عێراق له‌دواى وڵاتى سعودیه‌وه‌ به‌ دووه‌م وڵاتى هه‌نارده‌کارى نه‌وتى خاو داده‌نرێت، به‌پێى وته‌ى راوێژکارێکى ئابوورى مسته‌فا کازمى که‌ له‌دوو رۆژى رابردوودا رایگه‌یاند داهاتى عێراق له‌مساڵدا ده‌گاته‌ 150 ملیار دۆلار به‌ داهاتى نانه‌وتییه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار