زلێنیسکى: ئاماده‌ین گیانى خۆمان بکه‌ینه‌ قوربانی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند:" به‌شێوازێک به‌رگرى له‌ خاک و نیشتیمانه‌که‌مان ده‌که‌ین که‌ ئاماده‌ن گیانى له‌ پێناودا بۆ بکه‌ینه‌ قوربانی".

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 8ى ئایارى 2022، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، سه‌رۆکى ئۆکرانیا له‌ په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى راگه‌یاندنى کۆتایهێنان به‌ جه‌نگى جیهانى دوه‌م رایگه‌یاند:"تارمایى جه‌نگى جیهانى دوه‌م وا جارێکى دیکه‌ به‌رۆک به‌ وڵاته‌که‌مان ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌ستى خراپه‌کارى جارێکى دیکه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى بۆمان به‌یانکرده‌وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌ هه‌مو توانایه‌کمانه‌وه‌ به‌سه‌ر نوشسته‌کانى ئه‌م جه‌نگه‌دا زاڵده‌بین، زۆر له‌وه‌ش دڵنیاین سه‌رکه‌وتنمان هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌مانه‌، چونکه‌ ته‌واوى هاوڵاتیان، سه‌رباز و نیشتیمانه‌که‌مان سه‌رده‌مانێک دژ به‌ نازیه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و ملیان بۆ زۆردارى و نامرۆڤایه‌تییان که‌چنه‌کردوه‌".

هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ "گرنگ نییه‌ دوژمن هێزى چه‌ندێک بێت و چى هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ به‌رگرى له‌ وڵات و خاکى خۆمانده‌که‌ین و ئامانجێکى هێنده‌ پیرۆزه‌ که‌ ده‌کرێت له‌ پێناویدا گیانمانى بۆ به‌قوربانى بکه‌ین".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار