پوتن په‌یامێکى نوێ ده‌داته ئۆکرانیا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى رووسیا، له جه‌ژنى سه‌رکه‌وتندا که ساڵانه رۆژى 9ـى ئایار له یادى شکستپێهێنانى ئه‌ڵمانیاى نازى له‌لایه‌ن یه‌کێتیى سۆڤێته‌وه، له رووسیا به‌رز راده‌گیرێت، په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ئۆکرانیا کرد و رایگه‌یاند:" گه‌ڕانه‌وه‌ى نازیزم مایه‌ى قبوڵ کردن نییه".
له په‌یامى پیرۆزباییه‌که‌دابه بۆنه‌ى 77هه‌مین ساڵیادى سه‌رکه‌وتنى جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریی پوتن رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌رکى هاوبه‌ش بریتییه له رێگرییکردن له دووباره هه‌ستانه‌وه‌ى نازیزم که بووه‌ته مایه‌ى ئه‌و هه‌موو ئازاره بۆ مرۆڤه‌کان له وڵاته جۆراوجۆره‌کان. پێویسته راستییه‌کانى سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ساڵانى جه‌نگ، به‌ها مه‌عنه‌وییه هاوبه‌شه‌کان، دابونه‌ریتى برایه‌تى و دۆستایه‌تی، بپارێزرێن و به نه‌وه‌کانى داهاتوو بگه‌یه‌ندرێن".
هاوکات سه‌رۆکى رووسیا، له په‌یامیدا بۆ گه‌لى ئۆکرانیا و جه‌نگاوه‌رانى جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریی، جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه "گه‌ڕانه‌وه‌ى میراتگره ئایدۆلۆجییه‌کانى ئه‌وانه‌ى که له جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریى گه‌وره‌دا شکستیان خواردووه، مایه‌ى قبوڵکردن نییه".