به‌رده‌وامى شه‌رى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزترده‌کاته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 111 دۆلارى تێپه‌راند و نه‌وتى ئه‌مریکاش به‌ 110 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2022، نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو ڕووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کردووه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ ئێستادا به‌ 111 دۆلارو 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ى ده‌کرێت، پێشتر به‌ 107 دۆلارو 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرا.

 هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى به‌ 110 دۆلارو 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، به‌ڵام پێشتربه‌ 106 دۆلارو 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌ شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا هه‌یه‌ و وڵاتانى ئه‌وروپا بریاریانداوه‌ خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن چیتر غاز له‌ رووسیا نه‌کرن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار