تورکمانه‌کان: به‌زه‌برى چه‌ک کێڵگه نه‌وتییه‌کان له‌هه‌رێم وه‌ربگرنه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تورکمانه‌کان داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ن کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک که له ژێر کۆنتڕۆڵى هه‌رێمى کوردستاندان "به زه‌برى چه‌ک "بگه‌ڕێنێته‌وه و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوى سنوره ئیدارییه‌کانى پارێزگاکه‌دا بسه‌پێنێت.
فراکسیۆنى تورکمانى له په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که"سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه ده‌کات که هێزێکى چه‌کدارى سه‌ر به هه‌رێمى کوردستان کۆنتڕۆڵى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باى حه‌سه‌ن و داودى سه‌ر به کۆمپانیاى نه‌وتى باکورى کردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و پێشێلکارییه‌کى ئاشکراى ده‌ستور و بڕیاره‌کانى دادگاى فیدڕاڵى سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى سامانى نه‌وت ده‌زانن".
هه‌روه‌ها له‌به‌یانامه‌که‌شیاندا به‌رده‌وامبونى سیاسه‌تى سه‌پاندنى هێز و ئه‌مرى واقع نابێت سه‌رکه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ى پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاسا ڕویدا به‌ڵگه‌ى زیندوى ڕونن، گه‌لى کوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن".
هاوکات داوا ده‌که‌ن که "فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و کێڵگه نه‌وتییانه‌ى که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به هێزى چه‌ک کۆنتڕۆڵکراون".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تورکمانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن پارته‌کانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌وه رێزێکى زۆریان لێ ده‌گیرێت و له‌کابینه‌ى نۆیه‌م وه‌زاره‌تێک و له په‌رله‌مانیش سکرتێرى په‌رله‌مانیان پێدراوه‌و به جێگیریش له هه‌ر خولێکى په‌رله‌ماندا پێنج کورسییان هه‌یه.
تورکمانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌مان بۆچون و سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان له عێراق و هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.