کازمى ره‌خنه‌ى توند له‌ بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌گرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌له‌یه‌که‌م هه‌ڵویستى دژى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى به‌ ره‌تکردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراک، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ له‌مپه‌ر دروستکردنه‌ له‌به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ راییکردنى کاروباره‌کانى رۆژانه‌.

ئه‌مشه‌و، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌،" جه‌ختده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ حکومه‌تى عێراق رێزى ته‌واو له‌ ده‌ق و واده‌ ده‌ستوریه‌کان و یاسا پابه‌ندکاره‌کان و ئه‌و فه‌توایانه‌ى له‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌وه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ى ده‌قه‌کان ده‌گرێت".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى ئێستا، حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ره‌ به‌ پێى ده‌ستور، له‌پێشتردا پرۆژه‌ یاسای، هاوکارى به‌په‌له‌ بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ئاڵنگارییه‌ ئابوریه‌کان که‌ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌کان له‌ جیهاندا سه‌پاندویه‌تى و مسۆگه‌رکردنى ئاسایشى خۆراک و دابینکردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراک".

هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ هاوکاریکردنى که‌رتى کاره‌با له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ن له‌ دروستبونى هه‌ر قه‌یرانێکى کاره‌با له‌ هه‌مو عێراق پێشکه‌شى په‌رله‌مانیان کردووه‌.

کازمى جه‌ختیله‌وه‌شکردوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موومان له‌ژێر به‌رپرسیارێتیداین، بۆ چاره‌سه‌ره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌و ئالنگاریانه‌ى روبه‌ڕوى وڵاته‌که‌مان ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا کاتێکى هه‌ستیاره‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا.
ئه‌مڕۆ  دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ى پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراک کۆبوه‌وه‌ و بڕیاریدا که‌ پڕۆژه‌یاساکه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشنیازى وه‌زاره‌تى دارایى له‌ رۆژى 13ى ئازارى 2022 به‌په‌له‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌کى به‌ناوى  (پاڵپشتى خێرا بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرد، له‌ ‌رۆژى 26ى ئازار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌‌ یاساکه‌ کرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار