ئەمریكا مووشەكێكی تاقیكردەوە خێراییەكەی پێنج هێندەی دەنگە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هێزی ئاسمانی ئەمریكا مووشەكە نوێیەكەیان تاقیكردووەتەوە كە خێراییەكەی پێنج هێندەی دەنگە ئەوەش وەك وەڵامێك لەرووی سەربازییەوە بەرانبەر رووسیا.

هێزی ئاسمانی ئەمریكا ئەوەی خستۆتەروو كە تاقیكردنەوەكە لە نزیك كەناراوەكانی باشوری كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و تێیدا سەركەوتووبوون.

لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا و رووسیا هەنگاوەكانیان بۆ دروستكردنی ئەو مووشەكە نوێیانە چڕ كردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەك دادەنرێن.

تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكە نوێیە لەلایەن ئەمریكاوە لە ئێستادا وەك وەڵامێكە بۆ رووسیاو  كە لە ئێستادا لە جەنگێكدایە بەرانبەر ئۆكرانیا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار