سویدو فینلاندا به‌فه‌رمى نامه‌ى بوون به‌ ئه‌ندامێتیان ته‌سلیمى ناتۆ کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 
سکرتێرى گشتیى ناتۆ به‌ فه‌رمى داواکارییه‌که‌ى سوید وفینلانداى بۆ به‌ئه‌ندامبوونيان له‌ په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)وه‌رگرت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئایارى 2022، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سکرتێرى گشتیى ناتۆ داواکارى ئه‌و دوو وڵاته‌ى وه‌رگرت و رایگه‌یاند" هه‌نگاوێکى مێژوویه‌و ئه‌ندامانى ناتۆ تاوتوێى ده‌که‌ن".
دواى له‌شکرکێشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌تى بێلایه‌نیى سه‌ربازیى ئه‌و دوو وڵاته‌ دروست بووه‌ و ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى داوایان له‌ ناتۆ کردووه‌، له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ قبووڵیان بکه‌ن.

هه‌موو ئه‌ندامانى دیکه‌ى ناتۆ ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریووه‌ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌، ته‌نها تورکیا تێبینى له‌سه‌ر‌ به‌ ئه‌ندامبوونى سوید وفینلاندا هه‌یه‌ و هۆکاره‌که‌شى بۆ بوونى چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان و داڵده‌دانى ئه‌ندامانى فتحوڵا گوله‌ن  گه‌راندووه‌ته‌وه‌.

هاتنی ئەم دوو وڵاتە خاوەن جیۆسیاسیە گرنگەی ئەوروپا بۆ ناو ناتۆ، پیگەی تورکیا لاواز دەکات و دەریای بەڵتیك بەتەواوی بەڕوی ڕوسیادا دا دەخات.

په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) 30 ئه‌ندامى له‌خۆى گرتووه‌و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و ئه‌مریکا پێشه‌وایه‌تى ده‌کات.
‏ 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار