دبلۆماتکارێکى رووسى له یوئێن بۆ پوتن: بۆ مانه‌وت له‌ده‌سه‌ڵاتدا جه‌نگت هه‌ڵگیرساند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دبلۆماتکارێکى روسى رایگه‌یاند:" هه‌ست به شه‌رمه‌زارییه‌کى زۆر ده‌که‌م له‌سه‌ر داگیرکارییه‌که‌ى ڤلادیمیر پوتن له ئۆکرانیا، ته‌نها یه‌ک شتیان ده‌وێت مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات تا هه‌تایه".
بۆریس بۆندارێڤى ته‌مه‌ن 41 ساڵ نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى گینادى گاتیلۆڤ باڵیۆزى روسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و تیایدا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند.
دوابه‌دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى بۆریس بۆندارێڤ په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا به‌توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى وڵاته‌که‌ى بۆ سه‌ر ئۆکرانیا کرد و به داگیرکارى وه‌سفى کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که"جه‌نگه دوژمنکارییه‌که که له‌لایه‌ن پوتنه‌وه دژى ئۆکرانیا هه‌ڵگیرسا، که له راستیدا دژى سه‌رانسه‌رى جیهانى رۆژئاوا هه‌ڵگیرساوه، نه‌ک ته‌نها تاوانه دژى گه‌لى ئۆکرانیا به‌ڵکو ڕه‌نگه جددیترین تاوان بێت دژى گه‌لى روسیاش."
هاوکات پێشیوایه ئه‌وانه‌ى ئه‌م جه‌نگه‌یان ویستووه ته‌نها یه‌ک شتیان ده‌وێت، "مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات تا هه‌تایه، ژیان له کۆشکه بێتامه‌کاندا، گه‌شتکردن به که‌شتیه گرانبه‌هاکان و چێژ وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات و پارێزراوییه‌کى ته‌واودا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه به‌ده‌ست بهێنن، ئاماده‌ن ژیانى زۆرترین که‌س بکه‌نه قوربانی. تا ئێستا هه‌زاران ئۆکرانى و ڕووسى له‌پێناو ئه‌مه‌دا کوژراون".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا بۆندارێڤ ئه‌وه‌شى ئه‌وه‌شى بیرهێناونه‌ته‌وه که له‌ماوه‌ى 20 ساڵ کارکردنیدا وه‌کو دیبلۆماتکارێکى روسی، له ماوه‌ى کارکردنیشیدا له که‌مبۆدیا و مۆنگۆلیا ئاستى درۆ و ناپیشه‌یى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیادا هه‌مووکات له زیادبووندا بووه.
له په‌یامه‌که‌یدا هێرشى کردووه‌ته سه‌ر سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و ده‌ڵێت، نموونه‌یه‌کى باشى تێکچوونى ئه‌م سیستمه‌یه، لاڤرۆڤ له که‌سێکه‌وه که له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه دیبلۆماتکاره‌کانیه‌وه به که‌سێکى پیشه‌گه‌ر و زیره‌ک و خوێنده‌وار ناوده‌برا ئێستا بووه‌ته که‌سێک که هه‌میشه به‌یاننامه‌ى ناکۆک بڵاوده‌کاته‌وه و به چه‌کى ناوه‌کى هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌کات.
جه‌نگى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا پێى ناوه‌ته رۆژى 89یه‌مین و تا ئێستا زیاتر له 28 هه‌زار سه‌ربازى رووسى کوژراون و زیاتر له 20 هه‌زارى دیکه‌ش برینداربوون.