بۆردومان‌و سنووربه‌زاندنی ئێران‌و توركیاو بێهه‌ڵوێستیی ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگەی كوردی

2 ساڵ لەمەوپێش



 ‌یونس کاکه‌مه‌م

رووداوهكانی مێژووی خۆرههڵات دهرخهری ئهو حهقیقهتهن كهخۆرههڵات ههمیشه شوێنێك بووه بۆ كێشهو ململانێی بهردهوامی نێوان ئهو گروپ و نهتهوانهی تێیدا ژیاون، لهم چوارچێوهیهشدا (تورك و فارس) بهدوو نهتهوه ناسراون كهزۆرترین هێرش و داگیركاری و سنووربهزاندنیان بۆسهر سنوورو قهڵهمڕهوی نهتهوهكانی تر ئهنجامداوه، بهتایبهتی ئهو سنووربهزاندنانهی لهماوهی دهسهڵاتی ئیمپراتۆیهتهكانی (عوسمانی و سهفهوی)دا لهژێر ناوی ئایین و مهزههبدا جێبهجێكراون.

لهچوارچێوهی ئهو نهتهوانهی لهلایهن (تورك و فارس)هوه كراونهته ئامانج، كورد تاكه نهتهوه بووه كهتوانیویهتی لهبهرامبهر هێرش و پهلاماره بهردهوامهكاندا خۆڕاگربێت و نهتوێتهوه، ئهمهش سروشتێكه لهجهوههری تاكی كوردی و نهتهوهی كوردیدا ههیه، لهبهرامبهردا بهشێكی زۆری نهتهوە مهزنهكانی خۆرههڵات كه لهپێش هاتنی ئیسلامدا خاوهنی قهڵهمڕهوی و ئیمپڕاتۆیهتی مهزن بوون، بهڵام لهژێر كاریگهری هێرشهكانی (عهرهب و تورك و فارس)دا ناچار بهگۆڕینی ناسنامه بوون و لهچوارچێوهی ئهواندا توێندراونهتهوه.

لهگهڵ ئهوهی جیهان بهگۆڕانكاری و سهردهمی نوێدا تێدهپهڕێت، بهڵام تورك و فارس هێشتا بهههمان بیروبۆچوون و بڕوای چهند سهدهیهك لهمهوبهر بهردهوامن لهسهر سنووربهزاندن و داگیركاریهكانیان. ئهگهر لهكۆندا هێرش و داگیركارییهكانیان لهڕێگای شیرو تیرو ئامرازی كۆنی جهنگییهوه بووبێت، لهئێستادا لهڕێگای نوێترین داهێنراوهكانی بواری جهنگی و تهنانهت لهبواری هونهرییهوه كهخۆی لهفیلم و دراما دهبینێتهوه‌‌ درێژه بهو داگیركارییه دهدهن.

لێرهدا ئهپرسین، كورد كه نهتهوهیهكه مێژوونوسانی ناوخۆیی و بیانی گهواهی ئهوهی بۆ دهدهن كه بهدرێژایی مێژووی خۆی بهرگری كردووهو وهڵامی هێرشهكانی دهورووبهری داوهتهوه، بۆچی لهئێستادا بهرامبهر هێرش و سنووربهزاندنهكانی توركیاو ئێراندا بێدهنگ و بێههڵوێسته؟ ئینجا ئاستی ئهو بێههڵوێستییه گشتییه، ههم لهسهر ئاستی دهسهڵاتی كوردی ههم لهسهر ئاستی كۆمهڵگەی كوردی رهنگیداوهتهوه.

توركیاو ئێران بهئاشكرا ههركاتێك كه مهبهستیان بێت بهبێ سڵكردنهوهو رێزگرتن لهكۆمهڵگەی نێودهوڵهتی و دهسهڵات و كۆمهڵگەی كوردی لهقوڵایی خاكی ههرێمدا هێرشهكانیان ئهنجام دهدهن. لهم نێوهندهدا بێدهنگی و بێههڵوێستی كۆمهڵگەی نێودهوڵهتی و بهتایبهتیش (ئهمریكا) بهو واتایهیه كهههرێمی كوردستان پێگهو شوێنێكی گرنگی لهچوارچێوهی سیاسهتی نێودهوڵهتیدا نیه، بهواتایهكی تر لهدیدی كۆمهڵگەی نێودهوڵهتی ههرێمی كوردسان ناوچهیهكی دابهشبوو و تواوهیه لهچوارچێوهی دهسهڵاتی تورك و فارسدا، بۆیه ئهوهندهی تورك و فارس هێزیان بهسهر سنووری ههرێمدا دهشكێت و دهتوانن جوڵهی تێدا بكهن، ئهمریكاو ئهوروپا ناتوانن بهئاسانی و بهبهردهوامی نمایشی هێزی خۆیانی تێدا بكهن.

لهدوای بێدهنگی كۆمهڵگەی نێودهوڵهتی، دهكرێت ئاماژه بهبێههڵوێستی دهسهڵاتی سیاسی كوردی بكهین، كه ئهم بێههڵوێستیه ههریهكه لهحزبه سیاسییهكان (بهبێ جیاوازی) و حكومهت و پهرلهمان دهگرێتهوه. دهسهڵاتی سیاسی كوردی بهردهوام بانگهشهی پاراستنی مافی هاووڵاتیانی كوردو سهروهری خاكی ههرێم دهكات و شهرعیهتی شۆڕشگێری وهك نموونهیهك دههێننهوه كه ئهوان پێش راپهرێن (1991) لهشۆڕشدا بوون بهمهبهستی دهستهبهركردنی ئازادی بۆ خاكی ههرێم و هاووڵاتیانی كورد، لهم پێناوهشدا ههزاران شههید دراوهو ههروهها لهپاڵیدا سهدان ههزار هاووڵاتی كورد بوونهته‌‌ قوربانی، بهڵام لهئێستادا كاتێك سهرنج لهشانۆی سیاسی ههرێم دهدهین دیمهنهكانی ئهو شانۆیه لهیهك كاتدا ههم كۆمیدی و جێی پێكهنینن ههم غهمگین و تاسێنهرن. دهسهڵاتی كوردی و حزبه سیاسییهكان و پهرلهمان لهبهرامبهر بۆردومان و سنووربهزاندنی ههریهكه لهتوركیاو ئێران بێدهنگن و بێههڵوێستن، بهپێچهوانهوه خودی نهتهوهی كوردو تاكی كوردی تۆمهتبار دهكهن و وهك هۆكار بۆ هێرشهكانی ئهو دوو دهوڵهته وێنای دهكهن. واتا دهسهڵاتی كوردی و حزبه سیاسییهكانی كوردی باشوور لهجیاتی وهڵامدانهوهو ههڵوێست وهرگرتن، بههانه بۆ بۆردومانهكانی ئهو دوو دهوڵهته دههێننهوه. رهنگه ئهمه یهكهمجار بێت لهمێژووی مرۆڤایهتیدا دهسهڵاتێك بههانه بۆ هێرش و بۆردومانهكانی دوژمنهكانی بهێنێتهوهو لهبهرامبهردا هاوخوێن و هاونهتهوهكانی خۆی تۆمهتبار بكات.

رهنگه نزیكترین و سهرهكیترین هۆكار بۆ بێههڵوێستی دهسهڵاتی كوردی (ههموو حزبه سیاسییهكان) بۆ ئهوه بگهڕێتهوه كه لهبنهمادا ئهوان بهمۆڵهتی ههریهكه له (ئیران و توركیا) هاتوونهته دهسهڵات و پتر رۆڵی نوێنهری ئهو دهوڵهتانه دهبینن، بۆیه ئهمڕۆش لهبهرامبهر هێرش و بۆردومانهكانی ئهو دوو دهوڵهتهدا بێدهنگن و بهپێچهوانهوه بههانه بۆ هێرشهكان دههێننهوه تا دهگاته ئهو ئاستهی لهچهندین وێستگهی مێژووییدا شانبهشانی سوپای ئهو دوو وڵاته شهڕی هاوخوێن و هاونهتهوهكانی خۆیانیان كردووه.

توركیاو ئێران وهك دوو دهوڵهتی بههێزو كاریگهری ناوچهكه توانیویانه لهچهندین خاڵی ئهساسییهوه پێگهو هێزی خۆیان لهقوڵایی سیستهم و دهسهڵاتی ههرێمی كوردستاندا جێبكهنهوه، كهدهكرێ ئاماژه بهكاریگهریترینیان بكهین كهبریتیه لهبازرگانی نێوان ئهو دوو دهوڵهته لهگهڵ دهسهڵات و حزبه سیاسییهكانی ههرێم. ئهم دوو دهوڵهته ههرێم وهك بازاڕێكی بێ سانسۆر بۆ ساغكردنهوهی بهرههمه بێكوالێتیهكانیان بهكاردههێنن و وهك تۆڕێكی وردی جاڵجاڵۆكهی بهههموو كون و كهلهبهرێكیدا بڵاوبوونهتهوه، لهبهرامبهردا سهرانی دهسهڵاتی كوردی بهئاسانی و بهبێ هیچ جۆره لێپێچینهوهیهك توانیویانه ببن بهخاوهنی ملیاران دۆلار، بۆیه ئاماده نین واز لهبهرژهوهندییه بازرگانیهكانیان بهێنن و ههڵوێستی پێچهوانه‌‌ی سیاسهتی توركیاو ئێران وهربگرن، ئهمهش بهو واتایهی بهرژەوهندی كهسی و حزبی چووهته پێش بهرژهوهندی نهتهوهییهوهو بهلایانهوه گرنگ نیه چارهنووسی ههرێم و خهڵكهكهی بهرهو كوێ دهچێت.

دهربارهی بێههڵوێستی كۆمهڵگەی كوردی و تاكی كوردی، دهكرێ بڵێین كۆمهڵگەو تاكی كوردی بهههموو چینهكانیهوه بێدهسهڵات و لاواز كراوه یان بێ رۆڵ كراوه، خراوهته دۆخی گۆشهگیری و بێئومێدی و بێمتمانهییهوه. رووداوهكانی دوای راپهڕینی (1991) و كارو كرداری دهسهڵاتی كوردی و حزبه سیاسییهكان بهگشتی، بهشێكی زۆری كۆمهڵگەی كوردی و تاكی كوردی گهیاندووەته ئهو بڕوایهی كه نیشتمان (كوردستان) هیچ بههایهكی نیهو خوێنی هاووڵاتی كورد زۆر ههرزان و بێ بایهخه. خودی دهسهڵاتی كوردی لهشهڕه جیاجیاكانی ناوخۆدا بهرپرسه له بهفیرۆدانی خوێنی ههزاران  گهنج، لهلایهكی ترهوه زۆر بێباك و خهمساردن لهئاست خوێنی ئهو هاووڵاتیانهی كه بههۆی بۆردومانهكانی ئێران و توركیاوه رۆژانه دهبنه قوربانی. لهلایهكی ترهوه هاووڵاتی و تاكی كوردی لهوه تێگهیشتووه كهخاكی كوردستان بێ خاوهن و بێ سهروهرییهو ههریهكه له (توركیاو ئێران) كهی و چهند بیانهوێ بهویستی خۆیان دهتوانن سنوورهكانی ببهزێنن و هاووڵاتیهكانی ئاوارهو ئیهانه بكهن، بهپێچهوانهوه ئهگهر چهند گهنجێك بیانهوێ ههڵوێست وهربگرن و ئیدانهی بۆردومانهكان بكهن، لهلایهن دهسهڵاتی كوردیهوه دهستگیر دهكرێن و لهدادگاكان لهتۆمهتی جۆراوجۆر دادگایی دهكرێن، ئهمهش پتر هاووڵاتیان بێئومێدو چاوشكاو دهكات.

بێئومێدی و دڵشكاوی تاكی كوردی درێژبووەتهوه بۆ ناو چینی نووسهرو رۆژنامهنووس و ههروهها كوردانی تاراوگه. ئهگهر ئێمه مامۆستایانی زانكۆ وهك نووسهرو توویژهر ههژمار بكهین، بهلایهنی كهم پتر له 10 ههزار مامۆستای زانكۆ لهزانكۆ جیاجیاكانی كوردستاندا بوونیان ههیه، بهڵام بێدهنگ و بێههڵوێستكراون وهك ئهوهی بهلایانهوه گرنگ نهبێت چی ڕوودهدات. ههروهها بهشی ههره زۆری كوردانی تاراوگه بههۆكاری زوڵم و ستهمی دهستهڵاتی كوردی سهریان ههڵگرتووه، بۆیه لهئێستادا شتێكی ئهوتۆ بهنیشتمانهوه نایانبهستێتهوهو ئهوانیش بهلایانهوه گرنگ نیه چی روودات.

له كۆتایدا ئهتوانین بڵێین هۆكاری سهرهكی ئهو دۆخه نهبوونی گروپێكی سیاسی نیشتمانیه، كه خۆی به بهرپرسیار بزانێت و له ڕێگای سیستهمێكی تۆكمهو دروستی پهروهردهییهوه بتوانێت بونیادی كۆمهڵگاو تاك بنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار