ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌کێتى قه‌ت حزبى بنه‌ماڵه‌یى نه‌بووه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، کارگیڕى مه‌کته‌بى سیاسى ڕایگه‌یاند:" یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان قه‌ت حزبى بنه‌ماڵه‌یى نه‌بووه و له هه‌زاره‌ها بنه‌ماڵه پێکهاتووه"، راشیگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردنیش سه‌نگى مه‌حه‌که بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، کارگیڕى مه‌کته‌بى سیاسى له دیدارى یه‌کێتى له سلێمانى رایگه‌یاند:" له نێوان دوو کۆنگره‌دا شه‌ش هه‌ڵبژاردن کراوه که ده‌بوو شه‌ش کۆنگره بکرێت، بۆیه گرنگه ساڵانه دیدارمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى کار و چالاکییه‌کانمان و ئه‌داى کارى حزبیمان ئایا حزب توانیویه‌تى له‌و ساڵه‌دا چى بکات ئایا توانیویه‌تى ئامانجه‌کانى بپێکێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى ته‌نها حزبى دوێنێ نییه، ئێمه حزبى دوێنى و ئه‌مڕۆ و به‌یانین، بۆیه پێویسته چۆن له رابردوودا هه‌میشه پێشه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌ر و داهێنه‌ربووین، ئێستاش به‌رده‌وام داهێنان و نوێگه‌رى بکه‌ین".
هاوکات، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ وتیشی:" ئێمه خۆمان به حزبێکى پراگماتیکى داده‌نێین، نه‌ک به‌حزبى نه‌زه‌رى و هه‌ر خه‌ریکى خوێندنه‌وه ونه‌زه‌ریات بین، بۆیه ئێمه خۆمان به نزیک ده‌زانین له ئێش و ئازاره‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان".
" له‌مساڵدا توانیومانه کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستبهێن، به تایبه‌ت بۆ سنورى سلێمانى که قه‌ڵاى سه‌وزى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه"، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ وا ده‌ڵێت.
له کۆتایشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:" یه‌کێتى نوێبوونه‌وه ته‌نها له ده‌مووچاودا ناکات، به‌ڵکو ئێمه نوێبوونه‌وه له سیاسه‌ته‌کانماندا ده‌که‌ین که ده‌بێت چۆن خۆمان بگونجێنین له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کان که به‌هۆى جیهانگیرییه‌وه دێنه پێشه‌وه، بۆیه لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین یه‌کێتى حزبێکى زیندووه و حزبى هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه".
ئه‌مڕۆ دیدارى گشتى یه‌کێتى له سلێمانى ده‌ستیپێکرد و له دیداره‌که‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى یه‌کێتى ناسێندرا و بڕیاره دیداره‌که بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت.