رووسیا؛ ده‌یه‌وێت له پایزدا جه‌نگى سه‌رکه‌وتن رابگه‌یه‌نێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روسیا چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى له ئۆکرانیا چڕتر ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت له پایزدا جه‌نگى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئۆکرانیا رابگه‌یه‌نێت، سه‌رۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند:" بە دڵنیاییەوە لەم جەنگەی بەسەرماندا سەپێنراوە سەردەکەوين".
میدیاکانى روسیا بڵاویانکرده‌وه که به‌رپرسانى روسیا گفتوگۆى هێرشکردنه سه‌ر پایته‌ختى ئۆكرانیا( کێڤ) ده‌که‌ن و هێرشه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت له پایزى ئه‌مساڵدا جه‌نگى سه‌رکه‌وتن رابگه‌یه‌نن.
پێتر، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى روسیا، رایگه‌یاندووه که سوپاى وڵاته‌که‌ى له رێگه‌ى مووشه‌کى زۆر هه‌ستیاره‌وه ناوه‌نده‌کانى فه‌رمانده‌یى سوپاى ئۆکرانیایان کردووه‌ته ئامانج.
لاى خۆیه‌وه، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند:" بە دڵنیاییەوە ئۆکرانیا لەم جەنگەی کە بەسەریدا سەپێنراوە سەردەکەوێت و ئەو بابەتەش لەسەر پرسەکانی کات، توانای سەربازی ئۆکرانیا، دانوستانەکان لەگەڵ ڕوسیا و هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ کیێڤ یەکلایی دەکەنەوە".
زیاتر له سێ مانگه هێرشه‌کانى روسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه و له سه‌ره‌تاى جه‌نگدا روسیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ٤٨ کاتژمێردا کیێڤى پایته‌ختى ئۆکرانیا کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکاو وڵاتانى ئه‌وروپاو که‌نه‌دا توانا سه‌ربازییه‌کانى ئۆکرانیایان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى سوپاکه‌ى پوتن به‌هێز کردووه.