ئێف بى ئاى: پوتن بینایى له‌ده‌ست ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێف بى ئاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتن به‌هۆى سه‌ختى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌که‌ی، له‌لایه‌ن پزیشکه‌کانه‌وه ته‌نها سێ ساڵى بۆ داندراوه که له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه و بینایشى له‌ده‌ست ده‌دات.
ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى له زارى سیخوڕێکى ئێف بى ئاى ئه‌مریکییه‌وه بڵاویکرده‌وه که ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا، له دوو بۆ سێ ساڵ زیاتر ناژى و شێرپه‌نجه‌که‌ى سه‌خته‌و زۆر ئه‌زێتى ده‌دات و بینایى چاوه‌کانى ورده ورده له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌واڵى تێکچوونى ته‌ندروستى پوتن چه‌ند جارێک بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌ت پاش ده‌رکه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌لێکسانده‌ر لوکاشینکۆ سه‌رۆکى بیلاروسیا که به‌شێوه‌یه‌کى نائاسایى قاچه‌کانى به‌یه‌کدا ئاڵاندبوو.
پوتن، سه‌رۆکى روسیا له 24ى شوباتى ئه‌مساڵ جه‌نگى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیاى دراوسێى راگه‌یاند و تا ئێستا 30 هه‌زار سه‌ربازى کوژراوه‌و زیاتر له بیست هه‌زارى دیکه برینداربوون به پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئۆکرانیا.
هه‌ریه‌ک له ئه‌مریکاو که‌نه‌داو به‌ریتانیاو وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌مارۆى ئابووریان خستۆته سه‌ر رووسیاو به‌و هۆیه‌وه روبڵى رووسى به‌هاکه‌ى به‌رانبه‌ر به دراوى ئه‌مریکى که‌مبووه‌ته‌وه‌و پوتن فشارى زۆرى له‌سه‌ره له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر داگیرکردنى ئۆکرانیا.