ئۆکرانیا ئه‌و ناوچانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ سوپاکه‌ى پوتن داگیریکردووه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ سه‌رۆکى ئۆکرانیا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ داگیرکراوه‌ ئاشکرا ده‌کات و ده‌شڵێت:"سه‌رکه‌وتن بۆ ئێمه‌یه‌".

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکى سه‌رۆکى ئۆکرانیا له‌ وتارێکى ڤیدیۆییدا له‌ په‌رله‌مانى لوکسه‌مبۆرگ ئاشکرایکرد، تا ئێستا روسیا ته‌نها 20٪ى خاکى ئۆکرانیاى داگیرکردووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند"پێویسته‌ به‌رده‌وامبین له‌ به‌رگریکردن له‌ خۆمان له‌ دژى سوپاى روسیا و سه‌رجه‌م ئه‌و پلانه‌ جه‌نگیانه‌ى رووسیا بۆ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر خاکى ئۆکرانیا."

جه‌نگى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا له‌ 24ى شوباتى ئه‌مساڵدا ده‌ستى پێکردووه‌و تا ئێستا ماوه‌ى سه‌د رۆژى ته‌واوه‌ به‌رده‌وامه‌و هێڵه‌کانى شه‌ڕ به‌ درێژایى هه‌زار کیلۆمه‌تر درێژبوونه‌ته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار